عیراقی

عیراق و سعودیە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و سعودیە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد
مەودا میدیا-

لە چوارچێوەی كارەكانی ئەنجومەنی هاریكاریی هاوبەش، ئەمڕۆ دووشەممە لەنێوان عیراق و سعودیە یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لە بواری تەندروستی و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا واژۆ كرد.

بەپێی راگەیاندنەكانی سعودیە ناوەڕۆكی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە خۆی دەبینێتەوە لە بواری تەندروستی، پێشكەشكردنی هاوكاریی پزیشكیی عیراق و بوارە پەیوەندیدارەكانی دیكەی تەندروستی.

لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنەكە گفتوگۆی سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی دەروازەی سنووریی "جەدیدە- عەرعەر" كردووە و جەختیشیان لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی كردووەتەوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی بچێتە سعودیە، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیی سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە رێككەوتوون لەسەر دواخستنی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان