کوردستانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری لە گەڕانەوەی خێزانە عەرەبەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان رێگری كردووە لە گەڕانەوە زیاتر لە هەزار خێزانی عەرەب بۆ ناوچەكانی خۆیان دوای ئازادكردنی ئەو ناوچانە لە دەستی داعش.
هیومان رایتس وۆچ باسی لەوەكردووە "حكومەتی هەرێم رێگری لە هەزار و 200 خێزانی عەرەبی گوندنشینی سەر بە ناحیەی رەبیعە كردووە كە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان ئەگەر چی ئەو ناوچانە لە داعش پاككراونەتەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو رێگرییە بەبێ هیچ هۆكارێكی یاسایی بووە و لەبەرانبەردا رێگەیان بە كوردەكان داوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان".
لە بەرانبەردا دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی "بەشێك لەو خێزانانە لە كاتی هێرشی داعش بۆ ناوچەكان هاوكاری چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان كردووە".
باسی لەوەشكرد "دانیشتوانی ئەو ناوچانە خۆیان رازی نەبوون بە گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی كە هاوكاری داعشیان كردووە، ئەوەش لە پێناو تێكچوونی سەقامگیری ناوچەكەیان".
ه،ع