عیراقی
تاقیكردنەوەكانی قۆناغی شەشی ئامادەیی بۆ مانگی نۆ دواخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند بڕیاریانداوە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی پۆلی شەشی ئامادەیی بۆ كۆتایی مانگی ئەیلول دوابخەن بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە تیایدا هاتووە "عەلی حەمید موخلەف، وەزیری پەروەردە سەرپەرشتيی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان كردووە كە تیایدا چەند پەرلەمانتارێكیش ئامادەی بوون و بڕیاریاندا تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی ئامادەیی بۆ كۆتایی مانگی ئەیلول دوابخەن".
وەزارەتی پەروەردە هۆكاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی گێڕاوەتەوە بۆ "خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا"، ئاماژەی بەوەشكردووە "رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی عیراق زیادی كردووە".
خ.غ