کوردستانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەریەككەوتنی لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا، تووشی ڤایرۆسەكە بووە و ئەم ماوەیە لەماڵەوە دەمێنێتەوە.
داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "سەرەڕای پابەندبونم بە رێنماییە تەندروستیەکان بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی زۆرم لەگەڵ نەخۆشانی کۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەمە، پشکنینەکەم دەرچوو کە تووشی کۆرۆنا بووم".
باسی لەوەشكردووە "ئەم ماوەیەی لە ماڵەوە ئەبم جگە لە وەرگرتنی چارەسەر، خۆم خەریک ئەکەم بە کتێب خوێندنەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەهیوای سەرقاڵیمەوە مەجالم نەبووە".
ه،ع