کوردستانی

ئەو كەسەی سەرپەرشتی ناشتنی مردووانی كۆرۆنای دەكرد خۆشی تووشبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو كەسەی سەرپەرشتی ناشتنی مردووانی كۆرۆنای دەكرد خۆشی تووشبوو
مەودا میدیا-

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بەهۆی بەریەككەوتنەوە لە چوارچێوەی كارەكەی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

دەقی نوسینەكەی عەبدوڵا ئەحمەد، سەپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا:

لە یەکەم هەنگاوی دانان و جێبەجی کردنی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمرۆ کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگیشە سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنامان پێی سپێردراوە ، بێ دابڕان لە ئەرکدا بووین و ئەوەی پێمان کرابێت لە خزمەتی خەڵکدا بێ جیاوازی درێغیمان نەکردوە.

هەرچەند بەردەوام لە ئەرکدا پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بووین بەڵام دواجار خوای گەورە بەو ڤایرۆسە بەسەری کردومەتەوە.

پاش چەند رۆژێک لە ئازاری جەستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنام کرد وپشکنینەکەم پۆزەتیڤ دەرچوو.

پشتیوان بە خوا بە ورە و هێزێکی زۆرەوە رووبەرووی دەوستینەوە.

خۆم کەرەنتینە دەکەم و بۆ ماوەیەک لە ئازیزان و خەڵک بە گشتی دادەبڕێم لەوەی خزمەتیان بکەم لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن.
خوای گەورە شیفای سەرجەم نەخۆشەکانمان بدات و ئێوەش سەلامەت و پارێزراو بکات

عەبدوڵڵا ئەحمەد
جێگری بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی 
سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا
Qaiwan
Qaiwan