کوردستانی

هەڵەبجە... دوو تووشبوو تەندروستیان ناجێگیرە و هەشتیش لەژێر ئۆكسجیندان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە... دوو تووشبوو تەندروستیان ناجێگیرە و هەشتیش لەژێر ئۆكسجیندان
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا لەهەڵەبجە 364 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی كۆرنابوون و 267 هاوڵاتیش چاك بونەتەوە.

شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند "تائێستا  هەزار و 685 پشكنین ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەك 364 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەكە بوون".

باسی لەوەشكردووە "لەو ژمارەیەك 267 هاوڵاتی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەوتەوە، لەئێستادا 20 هاوڵاتی لەنەخۆشخانەی وەفا ماونەتەوە لەژێر چاودێریدان".

ئەوەشی ئاشكراكردووە "دوو لەو هاوڵاتیانە باری تەندروستیان ناجێگیرە، هەشت هاوڵاتی تریان لەژێر ئۆكسجیندان، تائێستاش هەشت هاوڵاتیش بەهۆی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan