جیهانی

بەریتانیا پێکوتەی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا پێکوتەی کۆرۆنای بەرهەمهێنا
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامی ئەو پێکوتە ڤاکسینە دەرچوو کە لەلایەن زانایانی بەریتانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد گەشەی پێدرابوو.

ئەنجامەکە دڵخۆشکەرە و دەریدەخات ئەو ڤاکسینە خانەی بەرگری لەدژی ڤایرۆسەکە دروست دەکات و لەناوی دەبات.

پرۆسەکە لەسەر هەزار و 77 کەسی خۆبەخش تاقیکرایەوە و زیاد لە ۳ مانگە دەستی پێکردووە، لە هەنگاوی یەکەمدا بەریتانیا 100 ملیۆن دانە ڤاکسینی داواکردووە بۆ ناوخۆی وڵات. 

کارگەی بەرهمهێنانیش مانگی پێشوو ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەرهەمهێنان بەڵام چاوەروانی دوا پێکهاتەی دانپیانراو و قبوڵکراو دەکات.

Qaiwan
Qaiwan