کوردستانی

چەمچەماڵ... یانزە تووشبووی تر دەستنیشانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ... یانزە تووشبووی تر دەستنیشانکرا
 مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵی سەر بە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، 11 تووشبووی تری كۆرۆنا لە چەمچەماڵ دەستنیشانكراون.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "11 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون تووشبووەکان سێ ئافرەت هەشت پیاون و تەمەنیان لە نێوان (28 بۆ 60) ساڵیدان".

باسی لەوەشكردووە " سێ کەسیان دانیشتووی ناحییەکانی تەکیەی کاکە مەند و سەنگاو و ئەوانی تر ناو قەزای چەمچەماڵن".

لە ماوەی رابردوو ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆماركراوە و زیاتر لە 10 مردنیش لە قەزاكە تۆماركراوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال