ئابووری

300 هەزار تەن گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


300 هەزار تەن گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 300 هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە لایەن كارگەكانی ئالیكەوە دەكڕدرێت و ئەوەش لە بەرژەوەندی جوتیاران دەبێت.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن تەن گەنم بەرهەمدێت لە لایەن جوتیارانەوە، بەڵام بەشێكی ئەو گەنمە لە لایەن حكومەتی عیراقەوە لە سایلۆكان وەردەگیرێت كە كەمتر لە 400 هەزار تەن و ئەوەی تری دەمێنێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەبەرژەوەندی جوتیاران لەو بڕە گەنمەی كە دەمێنێتەوە لێیان، لەگەڵ كارگەكانی ئالیك قسەمان كردووە و ئەوان پێویستیان بە بڕێكی زۆر گەنم هەیە ساڵانە كە دەگات 400 هەزار تەن، ئەوان ئامادەییان نیشانداوە گەنمی جوتیاران بكڕنەوە".

وتیشی "كارگەكان دەستیان كردووە بە كڕینەوەی گەنمی جوتیاران و لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار تەن گەنمی جوتیاران دەكڕنەوە، نرخەكەش بەپێی جۆری گەنمەكە لە 270 هەزار دینارەوە بۆ 320 هەزار دینار دەبێت".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان