ئابووری

داهاتی یەك ساڵی وەزارەتی داد 132 ملیار دینار بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی یەك ساڵی وەزارەتی داد 132 ملیار دینار بووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ساڵی 2019 خەرجییان بەرێژەی لەسەدا 9 زیادیكردووە و داهاتیشیان بە رێژەی لەسەدا 38 زیادی كردووە، كۆی داهاتی ئەو ساڵەیان زیاتر لە 132 ملیار دینار بووە.

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "ساڵی 2019 داهاتی وەزارەتی داد بە تەواوی بەش و بەڕێوەبەرایەتی و ئەنجومەنەكان و دادنوسییەكان نزیكەی 132 ملیار و 409 ملیۆن دینار بووە و بەراورد بە ساڵی رابردووتر بە رێژەی لەسەدا 38 داهاتیان زیادی كردووە".

هەروەها "كۆی خەرجییەكانیان لەو ساڵەدا 64 ملیار و 146 ملیۆن دینار بووە و بەرێژەی لەسەدا 9 بەراورد بە ساڵی رابردووتر خەرجییەكانیان زیادی كردوەوە".

باس لەوەكراوە "لەو ساڵەدا لە تۆماركردنی خانوبەرە 76 هەزار و 868 مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی زەوی كراوە، ئەو رێژەیەش بەراورد بە ساڵی رابردووتر بە رێژەی لەسەدا 16 زیادی كردووە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan