کوردستانی

قەزای سەیدسادق لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەزای سەیدسادق لە مەترسیدایە
مەودا میدیا-

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، حاڵەتێكی تری گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركرا، ژمارەی مردن لە قەزاكەش بۆ 19 كەس بەرزبووەوە.

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند "نۆزدەیەمین حاڵەتی مردن  به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزاكە تۆماركرا، ژنێکی تەمەن 69ساڵە و دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقە".

ئەو ژنە پاش داخڵ بوون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، گیان له‌ده‌ستداوە، بەوەش ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق بۆ 19 حاڵەت بەرزبووەوە.

قایمقامیەتی قەزاكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و تا دەتوانن خۆیان بپارێزن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و كەسوكاریان.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال