عیراقی

بڕێک پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەولێر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەولێر دەکرێت
مەودا میدیا-

بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق باسی لەوە کردووە بەغدا دەستی بە قەرزكردن كردووە بۆ مووچەی فەرمانبەران و روونیشیدەکاتەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشی لەو قەرزانە ھەیە، بەڵام پێویستە رێككەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدا بكرێت پاشان رەوانە دەکرێت.
 
د. ئەحمەد سەفار، بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق به‌ میدیاکانی راگەیاندووە "حکومەتی عیراقی دەستی بە قەرزی ناوخۆیی كردووە و ھەشت ترلیۆن دیناری لە بانكی ناوەندی و حەوت ترلیۆنیشی لە بانكە ناوخۆییەكان قەرز كردووە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشی لەو قەرزانە ھەیە، بەڵام پێویستە رێككەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدا بكرێت پاشان ئەو بڕەپارەیە رەوانە دەکرێت" و  بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "بڕیارە حكومەتی ھەرێم بەشێكی نەوت و بەشێكی داھاتی ناوخۆ بداتە بەغدا و ئەوانیش بڕێك پارە بدەنە ھەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ مووچە".

سەبارەت بە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەشڵێت "هەرێم و بەغدا تەنھا لەسەر بڕی پارەكە ماوە بگەنە رێككەوتن و ھەركاتێك گەیشتنە رێككەوتن، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەكرێت".
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان