کوردستانی

رێواز فایەق پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کردووە؟
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

سەرۆکی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى لە پەرلەمانی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکاتەوە کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چوونە ناو پەرلەمانی کوردستانی بایکۆتکردبێت و لەلایەکی ترەوە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک دەریدەخات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوێنی 20/7/2020 لەناو بینای پەرلەمان پێشوازی لە میوانانی کردووە.

بژار خالید عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بایکۆتکردنی پەرلەمان لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و وتی "بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە  بەس دەنگۆیە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە".

دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێکەوتی 19/7/2020 لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چوونە بۆ پەرلەمانی بایکۆت کردبێت.

لە دوای ئەو دەنگۆیانە رێکەوتی 20/7/2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق کرد ئەوەش دەرخەری ئەوەیە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چوونەی بۆ ناو پەرلەمانی بایکۆت نەکردووە.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan