ئابووری
بەغدا چەكێكی پارەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق چەكێكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی رەوانەكردووە و بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانیش دەڵێت، چەكەكە پێویستی بەڕێكارە ئیدارەیی و بانكییەكان هەیە تا پارەكەمان بۆ رەوانە بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، چەكێكی هەشت ملیار دیناری لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە و بۆ پارەی گەنمی جوتیاران.
محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەكێكی سێ ملیار دیناری لە لایەن بەغداەوە بۆ پارێزگای سلێمانی نێردراوە، وەك بەشی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو چەكە پێویستی بەوە هەیە لەگەڵ بەغدا قسە بكەین و دواتر رێكارە ئیداری و كارگێڕی و بانكییەكان بگرینەبەر، ئەو رێكارانەش پێویستی بە دوو هەفتە زیاتر دەبێت تا تەواو دەبن، دواتر بەغدا پارەكە رەوانە دەكات و دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنم دەكەین".
وتیشی "چەكەكە بۆ هەموو گەنمی ئەمساڵ نییە، بەڵكو وەك بەشی یەكەمە و بۆ هەموو پارێزگاكە بە تەواوی ناوچەكان و دوو ئیدارە و هەڵەبجەوە و بۆ ئەوانەیە لە سەرەتاوە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە".
بەغدا بۆ ئەمساڵ بڕی 390 هەزار تەن گەنمی دیاریكردبوو لە هەرێمی كوردستان وەربگیرێت و دابەشكرابوو بەسەر شارەكان و پارێزگای سلێمانیش زیاتر لە 150 هەزار تەن گەنمی وەردەگیرێت.
ه،ع