کوردستانی

دۆخی كەركوك مەترسیدارە... هێزەكان ناتوانن كەركوك كۆنترۆڵ بكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی كەركوك مەترسیدارە... هێزەكان ناتوانن كەركوك كۆنترۆڵ بكەن
مەودا میدیا-

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوك و ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە گەرمەی شەڕی داعش پێشمەرگە بە تەنیا خۆی كەركوكی دەپاراست، بەڵام ئێستا بە بیست هێزەوە ناتوانن كەركوك بپارێزن.

حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی ساڵانی رابردوو كە كەركوك شوێنی تیرۆرستان و گروپە تیرۆرستییەكان بووە، پێشمەرگە بەتەنیا خۆی كەركوك و ئەمنییەتی كەركوكی پاراستووە و هاوڵاتیانی شارەكە بە ئارامی دانیشتوون".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای نەمانی پێشمەرگە لە ناو شارەكە، ئێستا بیست هێز لە شارەكە هەن، كەچی دۆخی كەركوك لە رووی شێواوی و ئاسایشەوە زۆر وێرانەو تەنانەت بە هەموویانەوە ناتوانن كۆنترۆڵی شارەكە و ناوچەكانی دەوروبەری بكەن".

باسی لەوەشكرد "پێشتر هێرشە تیرۆرستییەكان لە دەرەوەی كەركوك بوون، ئێستا وردە وردە هێرشەكان هاتونەتە ناو شارەكەوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە، ئەو هەوڵانەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشایانەی لە سنورەكەن، هەرچی خێراتر بكرێن باشترە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی سنورەكەیە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان