ئابووری

نرخی نەوت گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژ دابەزینی تۆماركرد و لە دوو هەفتەی رابردووش نرخەكەی جێگیربووبوو.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو نرخەكەی بۆ 42 دۆلار دابەزینی تۆماركرد، لە دوای دابەزینەكەی مانگی نیسان  وئایاری ئەمساڵ یەكەمجارە نەوت بگاتە ئەو نرخە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكیش بۆ 41 دۆلار و 95 سەنت بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزبوونەوەیەكی گەورەیە لە دوای ئەوەی هەمان مانگ بۆ یەك بەرمیل گەیشتە خوار سفر دۆلار.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan