کوردستانی

سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی بە نیازی چی بووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی بە نیازی چی بووە؟
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی سایتە عیراقییەكان، وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەواڵی دەستگیركردنی سەركردەیەكی باڵای داعشی راگەیاندووە له سلێمانی دوای ئەوەی نیازی هەبووە لەوێوە بچێتە دەرەوەی وڵات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئەو سەركردەیەی داعش پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و دواى ئەوەی زانیاری هەواڵگرییان بە دەست گەیشت كە ئەو سەركردەیە دەیەوێت بچێتە دەرەوەی وڵات لە پارێزگای سلێمانییەوە، توانرا دەستگیر بكرێت.

باس لەوەشكراوە "لە ماوەی 72 كاتژمێردا توانراوە شوێنی ئەو سەركردەیەی داعش دیاری بكرێت و لە سنوری سلێمانی دەستگیربكرێت".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان