کوردستانی
بنەماڵەی سێوان قادر بۆ هەفتەی داهاتوو چاوەڕێی چی دەكەن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە، دانیشتنی دادگا و بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی دواخرا بۆ سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو، كەسوكاری سێوان چاوەڕێ دەكەن هەفتەی داهاتوو، هەفتەی بە سزاگەیاندنی هاوسەری سێوان بێت و ئەوانیش ئاسودەبن.
شەفیق نوری، مامی سێوان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە، پارێزەرانی دۆسیەی سێوان راپۆرتی كۆتاییان لەسەر دۆسیەكە و كۆی دادگاییەكە خوێندەوە و لە راپۆرتەكەدا باسیان لەوەكرد، دیاری هاوسەری سێوان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراق لە بەشی (ز) كە باس لە كوشتنی كۆمەڵكوژی بە ئەنقەست دەكات تاوانباریانكرد و پێشتریش دادوەر و داواكاری گشتیش هەمان سزایان بۆ هاوسەری سێوان دیاری كرد و تاوانباریان كرد".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوەی پارێزەرانی دیاری هاوسەری سێوان راپۆرتیان ئامادەنەبوو، بۆیە بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەكە دەرنەچوو، دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو رۆژی سێشەممە".
وتیشی "هەرچەندە دەكرێت هەفتەی داهاتوو بڕیاری كۆتایی بدرێت و دەشكرێت دوابخرێت، بەڵام ئێمە وەك كەسوكاری سێوان لەسەرەتاوە تەنیا ئەوەمان ویستووە ئەگەر دۆسیەكەمان سپیە با بە سپیەتی بڕوات، ئەگەر رەشە با بە ڕەشی بڕوات، ئێمە زۆر دڵنیایین سێوان سوتێنراوە، بۆیە چاوەڕێین هەفتەی داهاتوو بەو بڕیارەی كە ئێمە و خەڵكیش دەیەوێت بدرێت و به سزاى دادپەروەرانەی خۆی بگات و ئێمەش ئاسودەبین".
كۆتایی ساڵی 2018 لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سێوان و سێ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیان ئاگریان تێبەربوو، دوای ئەوەی سێ منداڵەكەی دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا، دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە سێوانیش گیانی لە دەستدا.
ه،ع