کوردستانی

ژمارەیەكی زۆری تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەكی زۆری تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێر رابردوو لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 460 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و كەركوك و واست و بەسرەو هەولێر و بابل و موسەنا تۆماركراوە".

هەر لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 114 كەس لە عیراق و هەرێمی كوردستان لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و كۆی تووشبووانیش بۆ 97 هەزار بەرزبووەتەوە و ژمارەی چاكبوونەوەش گەیشتە نزیكەی 65 هەزار و تا ئێستاش سێ هەزار و 950 كەس مردوون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan