کوردستانی
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا باس لەوە دەكات چەندینجار داوای دانیشتنی پەرلەمانیان كردووە لەسەر پرسە گرنگەكان و دەشڵێت، داوامان كردووە پەرلەمان لەسەر پرسی مووچە و گوزەرانی خراپی هاوڵاتیان كۆببێتەوە.
بەیاننامەیەک بۆ رایگشتی
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای ئاراستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی ورد بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە بەتایبەت:
١. پرسی دۆخی دارایی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت
٢.پرسی خاڵە سنوریەکان ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە
٣.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە
٤.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو وتۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازی بنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم رۆڵ و ئەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەر کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوە ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەت پەرلەمانە.
پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.
فراکسیۆنی گۆران
٢١ تەموزی ٢٠٢٠