کوردستانی
وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی گه‌وره راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مەریكا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆلۆنێل شه‌ین سیلین، گه‌وره راوێژكاری سوپای ئه‌مەریكا له ئۆفیسی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات و كۆلۆنێل جولیات وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ 21 ی ته‌موزی 2020 له‌مه‌راسیمی ده‌ور ته‌سلیمی ئه‌ركه‌كه‌یاندا، كۆلۆنێل شه‌ین سیلین و كۆلۆنێل جولیات سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد و له‌نزیكه‌وه بڕیاری ئالۆگۆری راوێژكاری تیمه‌كه‌یان به شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی گه‌وره راوێژكاری سه‌ربازی شه‌ین سیلین- ی كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ماندوونه‌ناسانه كاریكردو رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرسی مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتیشی "دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی ئێوه، جێگه‌ی شانازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانه و له‌بیرمان ناچێت".
شه‌ین سیلین، كه بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مەریكا، سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند "هێزی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه و ئازایانه رووبه‌ڕووی دڕ‌نده‌ترین تیرۆریستانی سه‌رده‌م بووه، بۆیه شایه‌نی باشتر و زیاترن".
هەروەها كۆلۆنێل جولیات، گه‌وره راوێژكاری ده‌ستبه‌كاربوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پڕۆژه‌ی چاكسازی به‌به‌رنامه و پلانی باشتر به‌رده‌وام ده‌بن".
س.س