جیهانی

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بەڵێنی شەڕکردن دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی بەڵێنی شەڕکردن دەدات
مەودا میدیا-

ئیسماعیل قائانی، سەرۆکی نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانییە به‌ڵێنی شه‌ڕكردنی داوه‌ تا به‌ یه‌كجاریی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە كه‌ له‌ پێشوازی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی له‌ تاران ئیسماعیل قائانی رایگەیاند "به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌هه‌مان هێزه‌وه‌ به‌رده‌وام بین له‌ كاروانه‌كه‌ی سوله‌یمانی، ئه‌وه‌شی سه‌بووریمان پێده‌به‌خشێت ته‌نها ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌".

بەرەبەیانی رۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020 قاسم سولەیمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کوژرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان