عیراقی

كازمی بنەمای ئەو پەیوەندییە ئاشكرا دەكات كە دەیەوێت لەگەڵ ئێران هەیانبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی بنەمای ئەو پەیوەندییە ئاشكرا دەكات كە دەیەوێت لەگەڵ ئێران هەیانبێت
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند عیراق نابێتە سارچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بەوەش كرد پەیوەندییەكانی عیراق و ئێران تەنیا پەیوەست نین بە سنوورەكانەوە، بەڵكو پێویستە ببێـە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی "گەلی عیراق پێیخۆشە عیراق لەگەڵ ئێران پەیوەندییان هەبێت، بەڵام لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر".

مستەفا كەزمی ئەوەشی وت "ئێران یەكەم دەوڵەت بوو لە شەڕكردن لەگەڵ تیرۆریستان پشتیوانمان بوو، ئێمە ئەوە لەبیر ناكەین، لەبەرئەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەكەی ئێم پاڵپشتی ئێران دەبین"، ئاماژەی بەوەشكرد "پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر بنەمای هاوسەنگییە نەك شتی دیكە".

سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەش كرد "عیراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران، ئێمە لەگەڵ ئێران پێكەوە بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەكان كار دەكەین".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان