کوردستانی
لەبارەی هاتنی سوپای عیراق بۆ ده‌روازه‌ى نێودەو‌ڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی هاتنی سوپای عیراق بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و بێ بنه‌مایه له قه‌له‌م ده‌ده‌ن".
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی هاتنی سوپای عیراق بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و بێ بنه‌مایه له قه‌له‌م ده‌ده‌ن".
كامى كه‌مال، وتەبێژی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "له چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاو بووەیته‌وه گوایه سوپای عیراق ده‌ستى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل دا گرتووه‌و كۆنترۆڵى كردووه، ئێمە ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌و بێ بنه‌مایه له قه‌له‌م ده‌ده‌ین".
ئەم روونکردنەوەی وتەبێژی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل لەدوای ئەوە هات هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە سوپای عیراق هاتوونەتە دەروازەکە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
س.س
ئەم روونکردنەوەی وتەبێژی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل لەدوای ئەوە هات هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە سوپای عیراق هاتوونەتە دەروازەکە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
س.س