کوردستانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزایەکی هەرێم 300 کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی 300 کەسی تێپەڕاند، جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت تەنها 7 تووشبوو تەندروستییان ناجێگرە و لەژێر هەناسەدانی دەستکردان، ئاماژە بەوەش دەکات 200 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ 300 کەسی تێپەڕاند، لەو ژمارەیەش 200 تووشبوویان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و 13 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە".
جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە تووشبووان لە ماڵەکانی خۆیان کەرەنتینەدان، هەروەها 27 تووشبووش بە لە نەخۆشخانەن".
لەبارەی دۆخی تەندروستی تووشبووان نابراو وتی "تەنها 7 تووشبوو تەندروستییان ناجێگرە و لەژێر هەناسەدانی دەستکردان، ئەوانی دیکە تەندروستییان باشە".
س.س