تەندروستی

کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە چییە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دکتۆر فایەق گوڵپی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی ھەرس لە بابەتێکدا باس لە کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە دەکات و ئاماژە بەوەدەکات "بە شێوەیەکی گشتی نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدانە، بەلام ئەگەر هەیە ئەندامەکانی تری لەشی مرۆڤ، بە تەنها یان لەگەڵ کۆئەندامی هەناسەداندا دووچاری ئەم نەخۆشییە ببن".

باس لەوەشدەکات "کۆئەندامی هەرس یەکێک لەو کۆئەندامانەیە کە جاری وا هەیە خۆی بە تەنها، دوور لە کۆئەندامی هەناسەدان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت، بە گوێرەی زانیاریە پزیشکیەکان، 10% نەخۆشەکانی کۆرۆنا، تەنها کۆئەندامی هەرسیان بەردەکەوێت، نەخۆشەکە ئارەزووی خواردنی کەم دەبێتەوە و هەست بە تێری دەکات، دڵی تیکدەچێت و دەرشێتەوە، یان دووچاری سکچوون دەبێت، هەندێک جاری کەم هەست بە سک ئێشە دەکات، هەروەها ڕیژەی 19% نەخۆشەکان جگەریان بریندار دەبێت و ئینزیمی جگەریان بەرزدەبێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆیە لەم کاتەدا کە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوە، زۆر گرنگە کە نەخۆشەکان  بیریان بێت، هەر کەسێک نیشانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەرسی هەبێت،بە تایبەت ئەگەر لە دوو رۆژ زیاتر درێژە بکێشیت، دەبێت گومان لە ئەگەری توشبونی بە نەخۆشی کۆرۆنای گەدەی بکات، سەردانی پزیشک بکات و هەوڵی چارسەرکردنی خۆی بدات. لە کاتی کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵەدا پیسایی نەخۆشەکە ڤایرۆسی کۆرنای تێدایە، دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشەیەکە سودی لیوەربگیرێت".

لەبارەی چارەسەرەکانەوە دەڵێت "گرنگترین چارەسەری  کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە، پشوودان کەرەنتینەکردنە لە ماڵەوە، دەستشتن و دەستپاکردنەوەیە بە مادەی ئەلکول، خواردنی بڕێکی زۆرئاو و شلەمەنییە، دەبێ سکچون و رشانەوە چارەسەر بکرێت، ئەگەر ئاوی لەشی کەمبوبێتەوە دەبێت لە رێگەی دەماری خوێنەوە مغەزی پێبدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد