کوردستانی
103 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داخستنی 103 شوێنی راگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێکارە خۆپارێزییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە رگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (103) شوێن لەماوەی هەفتەیکدا داخران".

ئەوەشخراوەتەڕوو "داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکانبن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، تاوەکو بەهەموولایەک سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان ببپارێزین".
س.س
س.س