کوردستانی
رێکاری نوێی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو 1ی ئاب گەشت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئەنجام نادرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "فرۆکەخانەکانی ئێمە ئامادەییان تێدانییە لە روی رێکخستن و بۆ گەشتەکان، بۆیە تاوەکو 1ی ئاب گەشت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئەنجام نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێگە دەدرێت بە شۆفێرانی بارهەڵگر بێنە ناو هەرێمی کوردستان، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگانی هەرێم و عیراق وەک خۆی دەمێنێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان، هەروەها ئەگەر ناوچەیەک مەترسی لەسەر بوو دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری ئەو ناوچەیە کە کەرەنتینەی بکات".
وەزیری ناوخۆ وتی "لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ چاودێریکردن و سەردانیکردنی فەرمانگەکان، هەروەها بڕیارمان داوە هاتوچۆکردنی هاوڵاتییان ئاسانتر بکرێت"، وتیشی "هەندێک ئاسانکاری بۆ کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان دەکرێت بۆ جەژنی قوربان، بەڵام چوونە سەر قەبران و پرسە و بەڕێوەچوونی بۆنەکان رێگە پێنەدراوە".