کوردستانی

لە رۆژانی پێش جەژندا رێکاری نوێ بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان دەگیرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژانی پێش جەژندا رێکاری نوێ بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە نزیکبوونەوە بۆنەکاندا و لە ئێستاشدا کە جەژنی قوربان نزیکە لیژنەکانمان زیاتر چاودێری بازاڕەکان دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا لەم چەند رۆژەدا هیچ جۆرە سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە.

لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە رۆژانی ئاسایدا 37 لیژنەمان هەیە بەردەوام رۆژانە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی شەو سەردانی ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان سلێمانی دەکەن".

لەبارەی پلانەکانیان بۆ رۆژانی پێش جەژن ئاماژەی بەوەکرد "لە نزیکبوونەوە بۆنەکاندا و لە ئێستاشدا کە جەژنی قوربان نزیکە لیژنەکانمان زیاتر چاودێری بازاڕەکان دەکەن بۆ دوو مەبەست، ئەوێش یەکەمیان بە مەبەستی جۆری کوالێتی ئەو خۆراک و کاڵایانەی لە بازاڕەکاندا هەن بۆ ئەوەی بزانین تەندروستە و بۆ خواردن شیاوە و کوالێتی باشە، هەروەها چاودێری نرخی کاڵا و شمەکان دەکەین بەپێی ئەو نرخانەی کە رۆژانە لە بەردەستماندایە و هەرکەسێک نرخی زیادبکات رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە".

لەشکر حامید وتی "تاوەکو ئێستا لەم چەند رۆژەدا هیچ جۆرە سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە، هەروەها لیژنەکانی ئێمە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی بازاڕەکان".

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال