کوردستانی

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لەم ناوچەیەی هەرێم بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لەم ناوچەیەی هەرێم بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تەنها ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 4 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی گیان لەدەستداوان بۆ 57 کەس بەرزبووەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا لە کەلار رایدەگەیەنێت لە ئێستادا 60 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەن کە بەشێکیان تەندروستییان ناجێگیرە.

وریا محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوار تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا 60 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەن کە بەشێکیان تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر هەناسەدانی دەستکردان، هەروەها ئێمە هاوکاری ئەو نەخۆشانەش دەکەین کە لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینەکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشخانەکەمان تەنها توانای وەرگرتنی 70 تووشبووی هەبووە، بەڵام ئێمە بەشێوەیەک رێکمان خستووە و کەلوپەلی دیکەمان لە نەخۆشخانەکی کەلارەوە هێناوە لە ئێستادا شوێنی 90 نەخۆش دەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan