کوردستانی

ئەمشەو رووداوێکی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی بێتواتەی سەر بە شارۆچکەی سەروچاوە لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا کە شەش فیشەک بە جەستەیەوە بووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامی هەیە لە رووداوەکە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "کاتژمێر 7:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە شارۆچکەی سەروچاوەی سەربە ناحیەی بێتواتە سەربە قەزای ڕانیە لە سەیرانگای بەنداوی سەروچاوە دەرکەوت کە کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ووداوەکە دەرکەوت کە هاوڵاتی (م،ر،ع) تەمەن 49 ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە لە شوێنی ڕوداوەکە لە سەیرانگای بەنداوی سەروچاوە شوێنەواری 6 فیشەک بەجەستەیەوە هەیە و لە شوێنی ڕەدوداوەکەش چەند قەوانێکی چەکی جۆری دەمانچە وەک بەڵگەی تاوان بەدەست هات".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. بەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەسێک دەستگیر کراوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی رووداوەکە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan