عیراقی

ئێران و عیراق بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران و عیراق بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكەنەوە
مەودا میدیا-

سەفیری عیراق لە ئێران رایگەیاند، لەگەڵ ئێران پەیوەندیيان زۆر باشە و لە داهاتوودا ئاستی بازرگانی نێوانیان زیاتر بەرزدەكەنەوە و هەوڵدەدەن بگاتە 20 ملیار دۆلار.

سەعید جواد قەندیل، سەفیری عیراق لە ئێران رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی ئێران لە ژێر گەمارۆی قورسی ئابووریدایە، بەڵام لەگەڵ عیراق زۆرترین مامەڵەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیان هەیە و لە داهاتووشدا ئەو مامەڵە بازرگانییە زیاتر دەكەين".

ئەوەشی باسكردووە "ساڵانە قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و عیراق تا 12 ملیار دۆلار رۆشتووە، بەڵام هەوڵدەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو ئەو قەبارەیە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبكرێتەوە، ئەوە رێژەیەكی زۆرەو هەردوولا كاری بۆ دەكەین".

وتیشی "سەرەڕای ئەو گەمارۆیانەی سەر وڵاتەكە، ئێران تاكە دەوڵەتە كە زۆرترین بارزگانی لەگەڵ عیراق دەكات".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە