ئەدەب و هونەر

هەر ژنێك ئەم هەشت شتەی تیابوو لای مێردەكەی زۆر سەرنج راكێشە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەر ژنێك ئەم هەشت شتەی تیابوو لای مێردەكەی زۆر سەرنج راكێشە
مەودا میدیا-

لەشولارێكی رێك و جوان، روخسارێكی سەرنج راكێش و كەشخە، بە دڵنیاییەوە هەمو ئەوانە زۆر سەرنجی پیاو رادەكێشن, بەڵام هەندێ‌ شتی تر هەیە لە ئافرەتدا كە زۆر سەیر و جێی سەرسورمانە بەڵام زۆر سەرنجی پیاو رادەكێشن، كە ئەویش لەوانەیە قەت بە مێشكدا نەهاتبن كە لەم چەن خاڵەدا باسی دەكەین :

١- كەمێك شپرزەی و ناتەرتیبی: بێگومان هەمو پیاوێك حەزی بە ماڵێكی خاوێن و زۆر تەرتیبە بەڵام كەمێك شپرزەیش خراپ نیە! پێویست ناكات هەموكات زۆرزۆر گرنگی بە تەرتیب و رێكخستن بدەیت،  هەندێك جار بەجێهێشتنی شتەكان وەك خۆی بەلای پیاوانەوە سەرنجڕاكێشترە.

٢- جیاوازیەكی تایبەت بە خۆت ئەو ئافرەتەی تایبەتمەندیەكی جیاوازی هەیە لەگەڵ خەڵك لای پیاو زۆر سەرنج راكێشە، بۆیە ئەگەر شتێكی جیاواز لەتۆدا هەیە ئەوە كاتی هاتوە دەری بخەیت و شانازی پێوە بكەیت.

٣- هەڕەمەكی بوون: هەوڵمەدە زۆر نواندن نەكەیت لە جوڵەو مامەڵە كردنت دا، بەڵكو هەوڵبدە خۆت چۆنیت بەو جۆرە مامەڵەبكە، ئاساییە ئەگەر لەپر شتەكانی دەستت بكەون یان جوڵەیەكی نائاسای بكەیت تەنها پێبكەنەو زۆر جدی مەبە لەهەمووشت چونكە بەدڵنیاییەوە زۆر سەرنج راكێشتر دەبیت. 
٤- وازهێنان لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان: دڵنیابە كە پیاوان زۆر بە وریاییەوە سەیرت دەكەن بۆیە پێویست ناكا هەمیشە موبایلەكەت بەدەستەوە بگریت بەڵكو وا جوانترە لەلایەك دای بنێیت و زۆر خۆتی پێوە مەژغوڵ نەكەیت.
٥- _پاڵكەوتنی بەیانیان: ئەزانی كە سەرنج راكێشترین دیمەن لای پیاوەكان ئەوكاتەیە كە هەڵەستن لە خەو تۆ دەبینێت
٦- سك: ئایا دەزانیت پیاو حەزی لە سكێكی كەمێ‌ پر و سروشتی زیاترە وەك لە سكو مەعیدەیەكی زۆر وەرزشی و تەخت، چونكە سكێكی سروشتی و بچوك زیاتر سەرنجراكێشترە بەلایانەوە.
٧- ئەو شوێنانەی كە بە خۆر نەسوتاون: لەوانەیە گەرمای هاوین رەش بونی پێستت بێزارت بكەن بەڵام لەلای پیاوان رەنگە جیاوازەكانی پێستت سەرنج راكێشترت دەكەن
٨- درێژ: راستە تەنورەی درێژ وەك تەنورەی كورت قاچەكانت دەرناخەن بەڵام لای پیاو زیاتر سەرنج راكێشن چونكە درگا بۆ خەیاڵەكانی مێشكیان دەكاتەوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان