عیراقی
عیراق قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی رازی بووە لەسەر داوایەكیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی تەندروستی داوای قەدەغەی هاتوچۆی گشتی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان كردبوو، بۆیە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانییەوە داواكەیان پەسند كراوە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی جەژنی رەمەزان بووە هۆی تووشبوونی زۆر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویستە هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن و ئاگایان لە خێزانەكانیشیان بێت، چونكە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و نابێت پشتگوێ بخرێت".
خ.غ