عیراقی
داوای گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانییە سیاسیەکان لە پەرلەمانی عیراق داوا دەکات فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێت بە ناوی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە لە بەرە بەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020 لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کوژرا.
عەبدوڵڵا نائیلی، سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانییە سیاسیەکان لە پەرلەمانی عیراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئارستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، داوا دەکات ناوی فڕۆکەخانەی بەغدا بگۆڕێت بۆ فڕۆکەخانەی ئەبومەهدی موهەندیسی نێودەوڵەتی.