ئابووری
عیراق ئەمساڵ بێ پرۆژەی وەبەرهێنان بەڕێی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ عیراق پرۆژە یاسای بودجەی نابێت، هەروەها باس لە زیانەكانی نەبوونی بودجە دەكات بۆ ئەمساڵ.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو پێشبینییەكان بەو ئاراستەیەن، ئەمساڵ عیراق پرۆژە یاسای بودجەی نابێت و كار بە پرۆژەی یاسای ساڵی 2019 دەكات و تەنیا مووچە و هەندێ خەرجی دابین دەكات".
ئاماژەی بەوەشكرد "پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردبوو بۆ رەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێش مانگی تەمووز، بەڵام داواكارییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونیان نییە".
باسی لەوەشكرد "ئەگەر ئەمساڵ عیراق پرۆژەی یاسای بودجەی نەبێت و بەو شێوەیە بەڕێی بكات، واتە تەنیا پارە بۆ مووچە دابین دەكرێت و هیچ پرۆژەیەك و وەبەرهێنانێك و خزمەتگوزارییەك لە وڵاتە ناكرێت، ئەمەش زیانی بۆ ژێرخانی ئابووری هەیە".
ه،ع