کوردستانی

خوێندكاران ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندكاران ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی داوا لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی دەكات بەزووترین كات پەیوەندییان پێوە بكەن بۆ بردنەوەی كەلوپەلەكانیان.

لە ئاگادارییەكی بەشە ناوخۆیی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی هاتووە "داوا دەكەین خوێندكارانی بەشەناوخۆیی كوڕان، هەر خوێندكارێك كەلوپەلی لە بەشەناوخییەكان ماوە و پێویستییەتی و دەیەوێت بیباتەوە، بە زووترین كات ناوی سیانی و ژمارەی مۆبایلەكەیی و ناوی تەلار و ئەو ژوورەی لە بەشەناوخۆیی تێیدا نیشتەجێبووە، بە نامە بنێرێت پەیجی بەشە ناوخۆییەكان".

ئەمساڵ بەهۆی راگرتنی دەوامی زانكۆ لەبەر نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە مانگی شوباتەوە خوێندكاران لە دەوام دابڕان و بەشی زۆری خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی كەلوپەلەكانیان لە بەشە ناوخۆییەكان وەرنەگرتووەتەوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال