تەندروستی

کاهوو دژی قەڵەوییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاهوو دژی قەڵەوییە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دامەزراوەی چاودێریی تەندروستی قەتەر لە راگەیێندراوێکی هۆشیارکردنەوەی تەندروستیدا رایدەگەیەنێت کاهوو یارمەتیدەرە لە جەنگی دژە قەڵەوی و کێش زیادیدا، ئەوەش بەهۆی پێکهاتە تایبەتەکەیەوە.

دامەزراوە قەتەرییەکە لە رێنمایینامەیەکدا بۆ ئەوانەی کێشیان زیادە، دەڵێت "لە کاهوودا بڕێکی کەم وزە هەیە، هەروەها کاهوو بە ئاو و ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندە کە هەستی تێربوونێکی درێژخایەن دەبەخشن، هەموو ئەوانەش یاریدەدەرن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش".

ریشالە خۆراکییەکان بابەتێکی چڕی توێژینەوە زانستییەکانن و دەرکەوتووە دژی بەشێکی زۆر لە گرفتە تەندروستییە هاوچەرخەکانن، وەکو قەڵەوی، بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، قەبزی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد