کوردستانی

ژنێکی تەمەن 65 ساڵان لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی تەمەن 65 ساڵان لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمرۆ تانکەرێکی ئاوی کۆمپانیای گارێکس لە ناحیەی حاجیاوا ژنێکی تەمەن 65 ساڵان دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، هەروەها هۆکاری رووداوەکە تەنکەرەکە بووە پێچەوانەی شەقامەکە رۆشتووە.

خۆشناو حەسەن، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ تانکەرێکی ئاوی کۆمپانیای گارێکس لە ناحیەی حاجیاوا ژنێکی تەمەن 65 ساڵان بە ناوی (سەبریە وەیس حەسەن) دەشێلێت، بەداخەوە ژنەکە گیان لە دەستدەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ھۆکاری رووداوەکە تانکەرەکە بە پێچەوانەی شەقام رۆشتووە و خۆی کێشاوە بە ژنەکەدا و نەیبینیوە و گیانی لەدەستداوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال