کوردستانی

پارێزگایەکی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگایەکی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا بڕیاریدا
مەودا میدیا-

 پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ راناگەیەنین، ئاماژەی بەوەشکرد هەر کەسێک کاری گرنگی هەیە دەتوانێت لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان بچێتە تورکیا.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنین، بەڵام هیوادارین وەک ساڵانی دیکە هەندێک رێوڕەسم لە رۆژانی جەژندا بەڕێوەنەچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لە ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان، هەروەها هاتووچۆکردن لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم لەرێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت".

عەلی تەتەر وتی "هەر کەسێک کاری گرنگی هەیە دەتوانێت لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان بچێتە تورکیا، هەروەها ئەو کەسانەی دێنەوە لە تورکیا رێکاری تەندروستی پێویستییان بۆ دەگیرێتەبەر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال