کوردستانی

ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بۆ کاری بیناسازی بەکاردێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بۆ کاری بیناسازی بەکاردێت
مەودا میدیا-

تەندروستیی گەرمیان دوای بڵاوبونەوەی وێنەیەک کە لە مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری ئۆتۆمبیلێکی فەرمی بەکاردەھێنرێت بۆ گواستنەوەی کەرەستەی بیناسازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕیوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند "دوای بڵاوبونەوەی وێنەیەک کە لە مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری ئۆتۆمبیلێکی فەرمی بەکاردەھێنرێت بۆ گواستنەوەی کەرەستەی بیناسازی، دەستبەجێ لەلایەن بەڕێوبەری گشتیەوە بەدواداچون کرا و بڕیاردرا بە دەرکردنی سزای ئاگادارکردنەوە بۆ بەڕێوەبەری مەڵبەندەکە".

ئاماژە بەوەشکراوە "سزای 5 رۆژ موچە بڕین بۆ ئەو شۆفێرەی ئەو کارەی کردووە، ھاوکات لێپێچینەوەی دیکە لەوبارەوە دەکرێت لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی زیاتر". 

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال