تەندروستی
ئه‌و هه‌شت خواردنه‌ی تووشی سه‌رئێشه‌ت ده‌که‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە کە مرۆڤ رووبەڕووی سەرئێشە دەکاتەوە بەشێوەیەک کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە، ئەمانەی خوارەوە ئەو خواردن و خواردنەوانەن کە سەر ئێشە زیاد دەکەن:
هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە کە مرۆڤ رووبەڕووی سەرئێشە دەکاتەوە بەشێوەیەک کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە، ئەمانەی خوارەوە ئەو خواردن و خواردنەوانەن کە سەر ئێشە زیاد دەکەن:
-خواردن وخواردنه‌وه‌کانی کحول و چوکولاته و کافێن ئه‌گه‌ری دروستبونی سه‌رئێشه زۆر زیاد ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ئازاری سه‌رت به شێوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن هه‌یه هه‌وڵبده له‌م هه‌شت خۆراکه دوور بکەویتەوە.
-قاوه،زۆر خواردنی قاوه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا که ڕێژه‌یه‌کی زۆری کافێینی تێدایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی سه‌رئێشه‌یه هەروەها زۆر خواردنەوەی کحول کرداری هایدره‌یشن له له‌شدا که‌مده‌کاته‌وه.
-په‌نیر،هه‌ندێک جۆری په‌نیر به‌تایبه‌ت په‌نیری کۆن، مادده‌ی تیرامینی تێدایه که هۆکارێکه بۆ سه‌رئێشه. چه‌ند په‌نیره‌که کۆنتر بێت، ئه‌وه‌نده تیرامینی زیاتر تێدایه. جێی باسه تیرامین به مانای ئه‌مینۆ ئه‌سیدی سروشتیش دێت، خواردنی ئێوارانیش کاریگەری زۆری هەیە کە پێویسته زۆرترین خواردنی فرێش بخورێت له ژه‌مه‌کانی ئێواره چونکه ئه‌و خواردنانه‌ی که کۆنن، به تیرامین ده‌وڵه‌مه‌ندن و هۆکاری سه‌رئێشه‌ن به تایبه‌ت له شه‌واندا.
-که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو هۆکارە بۆ سه‌رئێشه، وه ده‌بێت ژنان له رۆژێکدا هه‌شت په‌رداخ ئاو و پیاوان له ڕۆژێکدا ده په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه گرنگیشە هه‌ر خواردنێک که رێژه‌یه‌کی زۆری ترشی تێدابێت باشترە کە نەخورێت، چونکە هۆکارە بۆ سەرئێشە، هەروەها هۆکاری سەرەکی سه‌رئێشه زۆر خواردنی چوکولاته‌یە.
-مۆز، هەرچەندە کاریگه‌ریه‌کی زۆری نیه به‌ڵام مۆزیش ڕێژه‌یه‌کی له تیرامین تێدایه که زۆر خواردنی کارێکی ته‌ندروست نیه.
س.س