کوردستانی
داوا لە هاوڵاتیيان دەكرێت سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی نەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی زۆری مامەڵەكان و كەڵەكەبوونیان لەسەر یەك و نەبوونی دەوام لە ماوەی مانگەكانی رابردوو بەهۆی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیيان دەكات سەردانیان نەكەن بۆ مامەڵەی نوێ.
لە ئاگادارییەكی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاتووە " داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەهۆی کەڵەکەبوونی ژمارەیەکی زۆری مامەڵەی کۆن و لەبەر ھەبونی کەرەنتینە و نەبونی دەوامی فەرمانبەران بەپێی پێویست و دەوام کردن بە شێوەی (تناوب) بەهیچ جۆرێک مامەڵەی نوێ لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە " تا ئەو کاتەی ئاگاداردەکرێنەوە لە سەردانیکردنی فەرمانگەكە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی نوێ پێشوازی لە هاووڵاتییان ناکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو " ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە، ئاساییە سەردانی فەرمانگە بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان".
ه،ع