تەندروستی

ئەگەر منداڵەكەت تووشی سكچوون و رشانەوە بوو چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر منداڵەكەت تووشی سكچوون و رشانەوە بوو چی روودەدات؟
مەودا میدیا-

لە جیهاندا سكچوون بە یەكێك لە نەخۆشییە هەرە مەترسیدارەكان دادەنرێت، بە پێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی مەترسی گەورە لەسەر ژیانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان دروست دەكات ئەگەر بەزووی چارەسەرنەكرێت.  

پاكوخاوێنی و هۆشیاری تەندروستی و بەزوویی سەردانكردنی نەخۆشخانە لەكاتی توشبووندا منداڵەكەت بەدوور دەگرێت لەو مەترسیە گەورەیە.

هۆكارەكانی سكچوونی منداڵان:

ئاوی پیس و خواردنی ناخاوێن، هۆكاری سەرەكی سكچوون و رشانەوەن بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، ئەو منداڵانەی شیری دایكیان دەخۆن كەمتر توشی سكچوون دەبن خۆ ئەگەریش سكچوون بگرن ئەوا ئاسانتر چارەسەر دەكرێن و زووتر چاك دەبنەوە.

بەگشتی، بەهۆی سكچوونەوە ئاو لە لەشی منداڵدا كەم دەكات و دەبێتە هۆی وشكبوونەوە، ئەگەر وشكبوونەوە بگاتە رێژەیەكی دیاریكراو ئەوكات مەترسی لەسەر گیانی منداڵەكەت دروست دەكات، ئەگەر چەند رۆژێك منداڵ سكی بچێ و بڕشێتەوە و چارەسەر وەرنەگرێ ئەوا لەسەدا 20ی كێشی منداڵەكەت كەم دەكات و چیتر منداڵ بەرگە ناگرێت.

نیشانەكانی سكچوونی منداڵان:

سكچوون و وشكبوونەوە و تینویەتی نیشانە سەرەتاییەكانن و پاشان نیشانەكانی تر بەدەردەكەون كە ئەوانیش بریتین لە :
- تۆخبوونی رەنگی میز بەبەردەوامی
- كەم میزكردن یاخود میزنەكردن
- كەمبوونەوەی چالاكی و وزەی لەچاو رۆژانی ئاسایی 
- بێ هێزی و نەبوونی ئارەزوو بۆ خواردن
- وشكبوونەوەی دەم و لێو و گریانی بێ فرمێسك.

نیشانە هەرە مەترسیدارەكان بەهۆی سكچوونی منداڵانەوە:

هەندێكی نیشانەی تر هەیە كە بەهۆی سكچوونەوە منداڵ توشی دەبێت و ئەگەر زوو بەزوو چارەسەرنەكرێت ئەوا ژیانی لەمەترسیدایە لەوانە:
- ئەگەر منداڵەكە شیر یان ئاو نەخوات.
- ئەگەر منداڵەكە چاوی زۆر بەقوڵا بچێت.
- ئەگەر منداڵەكە دەست و قاچی ساردبووەوە.
- ئەگەر منداڵەكە زۆر خەواڵووبوو. 
- ئەگەر هەناسەدانی زۆر خێرابوو.

رێنمایی/

یەك، بۆ پاراستنی منداڵ لە سكچوون، زۆر گرنگە لە لەدایكبوونیەوە  تا تەمەنی دوو ساڵ شیری دایكی بخوات.
دوو، گرنگیدان بە پاكوخاوێنی منداڵ بەتایبەت لە رووی كوڵاندنی ئاوی خواردنەوە و خاوێنی قاپ و كەوچك و ئەو شتانەی كە پەیوەندەی راستەوخۆی هەیە بە خواردنی منداڵەوە.
سێ، دەتوانرێت تەنها بە گرتنە بەری رێوشوێنی پاك و خاوێنی ئاو و خواردن بە رێژەی لەسەدا 95 رێگری بكرێت لە توشبوون بە سكچوون و رشانەوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد