کوردستانی
بەم بەیانییە هۆشداری درایە هاوڵاتیيان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتووەوە، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیيان و شۆفێران و چەند رێنماییەكیش بڵاودەكاتەوە بۆ خۆپارێزی.
لە راگەیەندراوێكی بەرگری شارستانی هەولێر هاتووە "بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو پلەكان گەرما بەرزدەبنەوە، پێویستە هاوڵاتیان و شۆفێران پابەندی چەند رێنماییەك بن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و ماڵییان".
باس لەوەشكراوە " تا دەکرێت لە کاتژمێر 11ی بەیانی تاکوو دوای کاتژمێر 5ی ئێوارە لەماڵەکانتان بمێننەوە ئەگەر زۆر گرنگنەبوو مەچنە دەرەوە ، ئاو و شلەمەنیەکان زۆر بخۆنەوە چونکە لەش بەهۆی ئارەق کردن شلەی لەشی لەدەست دەدات، کەسانی بەتەمەن و منداڵان لەکاتە گەرمەکان نابێت بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی تەندروستییان تێکنەچێت، هەوڵبدرێت لە رۆژێکدا دوو جار خۆت بە ئاوی فێنک بشۆیت ئەگەر دەرفەتت هەبوو ".
هەروەها " ئەوانەی لەدەرەوەو بەر تیشکی خۆر کاردەکەن هەوڵبدەن کڵاوێک یان هەر شتێک بێت لەسەر سەریان دابنێن با راستەوخۆ تیشکی خۆر بەریان نەکەوێت، زۆر گرنگە لەکاتی نیوەڕۆ ئۆتۆمبێل بەكارنەهێنرێت، پاڵەپەستۆ نەخرێتە سەر ئامێرە کارەباییەکان و ئاگاداری شۆرتی کارەبا بن".
داواشكراوە " هیچ کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵرێت، بە تایبەت بۆن، معتەر، پاتری مۆبایل، پاوەرپانک، دەبەی ئاو، چەرخ".
دوێنێ چوارشەممە، كەشناسی هەرێم رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە شارو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان بۆ سەرو 50 پلە و لە هەولێر و هەڵەبەجە 47 پلە و لە سلێمانی و دهۆك 45 پلە دەبێت".
ه،ع