کوردستانی
بەغدا مەترسی لەسەر سلێمانی دروستكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، ماوەی چوار مانگە مووچەمان لە لایەن بەغداوە راگیراوە و بێ مووچە كار دەكەین، دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە فەرمانبەران و كارمەندانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخانیش بایكۆتی دەوامیان كردووە و گرفت بۆ سەرپەرشتییكردنی بەنداوەكە دروست دەبێت.
محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا بەهۆكاری سیاسی ماوەی چوار مانگە مووچەی فەرمانبەر و كارمەندەكانی بەنداوەكانی هەرێمی راگرتووە و بەبێ پارە ئەو ماوەیە بەردەوام دەوام وەك رۆژانی تر كراوە و گرفت دروست نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە فەرمانبەران و كارمەندانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بایكۆتی دەوامیان كردووە و دەوام ناكەن، ئەمەش گرفت بۆ ئیشوكار و سەرپەرشتیكردنی بەنداوەكە دروست دەكات، لەكاتێكدا ئەو بەنداوانە دەبێت بەردەوام خزمەت بكرێن و وەك منداڵێك بەردەوام بە دەوریان بن، بایكۆتكردنەكەش كاریگەری لەسەر زانیارییە رۆژانەیەكانی بەنداوەكە دەبێت".
وتیشی "هەرچەندە بەردەوام پێمان دەوترێن مووچەكانمان بۆ خەرج دەكەن، بەڵام چوار مانگە بەو شێوازە بەڕێمان كردووە و مووچەمان وەرنەگرتووە، فەرمانبەرانیش بە 120 رۆژ بێ مووچە لەوە زیاتر ناتوانێت بەردەوام بن".
ه،ع