کوردستانی
لە سلێمانی خۆپیشاندانە...داوای دامەزراندن دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان كرد.
ئەو خوێندكارانە داوایان كرد هەرچی زووە بەپێی پسپۆڕی شارەزایی خۆیان دابمەزرێن، ئەوەشیان باسكرد كە بەردەوام دەبن لەو هەڵوێست و ناڕەزایەتییەیان.
خوێندكارە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان ناوە ناوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی دانەمەزراندنیان ئەنجام دەدەن و لە هەولێریش دەچنە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڵام وەڵام نادرێنەوە.
پێشتر كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردبوو كە بەهۆی دۆخەكەوە لە ئێستادا دامەزراندن راگیراوە و هیچ كەسێك دانامەزرێت، لە ماوەی كابینەی هەشت، دامەزراندن بۆ بەشە پزیشكییەكان ئەنجامدرا و بە سەدان كەسیان لێ دامەزرا.
ه،ع