کوردستانی
محەمەد حەکیم: یەكێتی و پارتی دەبێت ئامادەبن قوربانی بدەن بەوەی ئەم دۆخە باشكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت پێمان خۆشە یەكێتی و پارتی تەبابن، بەڵام تەباییەك بۆ بەشكردنی كێكەكە نەبێ، بەڵكو بۆ خزمەت كردنی خەڵكی كوردستان بێت و باس لەوەش دەکات بەپێی دەستور قەوارەی هەرێمی كوردستان پارێزراوە و ئەوان شەهیدیانداوە لەو پێناوەدا و لەگەڵ مانەوە و بەهێزبوونی قەوارەی هەرێمن
محەمەد حەکیم، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە چاوپێکەتنیکیدا سەبارەت بە درووستبوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەریم دەڵێت "بەپێی دەستور قەوارەی هەرێمی كوردستان پارێزراوە و ئێمە شەهیدمانداوە لەو پێناوەدا و لەگەڵ مانەوە و بەهێزبوونی قەوارەی هەرێمین و دەبێت هەموومان پیپارێزین و رێگە نەدەین ئەو پێگە دەستوریە لەق ببێت، بەڵام دەبێت دەسەڵاتی هەرێم جیا بكەینەوە لە قەوارەی هەرێم و پێمانوانەبێ رەخنەگرتن لەدەسەڵات رەخنەگرتنە لە قەوارەی هەرێم".
كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەشڵێت "پێمان خۆشە یەكێتی و پارتی تەبابن، بەڵام تەباییەك بۆ بەشكردنی كێكەكە نەبێ، بەڵكو بۆ خزمەت كردنی خەڵكی كوردستان بێت".
باس لەوەش دەکات "ئێمە پێمانوایە هەمیشە دەبێت چاومان لەوەبێ چاكسازی راستەقینە لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت نەك چاكسازی چەواشەكارانە
محەمەد حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە "هەرێمی كوردستان دووچاری دۆخێكی نالەبار بوەتەوە و یەكێتی و پارتی دەبێت ئامادەبن قوربانی بدەن بەوەی ئەم دۆخە باشكەن".
ک.ر