کوردستانی
مەودا میدیا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە دوای دیدارەكەی ، هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیوەندی هەردوولا زۆر باشبووە و چاوەڕێ دەكرێت هەردوولا كۆببنەوە.
فەرید ئەسەسەرد، سكرتێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا نییە، بەڵام لەسەر ئاستی تیمی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان پەیوەندی باش لەگەڵ برایانى پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە چەند رۆژی رابردوو دیدارێك لە نێوان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە هەولێر سازكرا، لە دوای ئەو كۆبوونەوەیە پەیوەندییەكانی هەردوولا تا ئاستێك باشبوون، هەرچەندە چاوەڕێی باشتر بووین بەڵام بەو شێوەیەش نەبوو".
وتیشی "تائێستا كاتی كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا دیارینەكراوە و یەكێتی ئامادەیە هەر كات داوای كۆبوونەوە كرا، ئومێد هەیە پەیوەندییەكان باش ببنەوە و ئەو كۆبوونەوەیەش ئەنجام بدرێت".
ه،ع