کوردستانی

بۆردومانەكانی توركیا بوونەتە هۆی كوژرانى 85 هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانەكانی توركیا بوونەتە هۆی كوژرانى 85 هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

رێكخراوی نەهێشتنی ئەشكەنجەدانی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیا لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان تائێستا 180 هاوڵاتی مەدەنی كوژراو و برینداربوون.

رێكخراوی نەهێشتنی ئەشكەنجەدانی نێودەوڵەتی ناسراو بە سی پی تی باسی لەوەكردووە " لە پێنج ساڵی رابردوو، واتە لە مانگی ئابی 2016ەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردومانەكانی وڵاتی توركیا لە ناوخاكی هەرێمی كوردستان، 85 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، سەرەڕای زیانە مادییەكان".

ئەوەش خراوەتەڕوو "هەر بەهۆی ئەو بۆردومانانەی توركیاوە 95 هاوڵاتی مەدەنیش لە ناوچە سنورییەكان برینداربوون، لە لایەكی تریشەوە توركیا بە قوڵایی 25 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و مەترسی لەسەر چەندین گوند هەیە".

ئەوەش لە كاتێكدایە، هەر یەكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق چەندینجار ئیدارەی سنوربەزاندن و بۆردومانەكانی توركیایان كردووە لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و سەرەتای ئەم حكومەتی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای لە عیراق كرد كە بكشێنەوە و بۆردومانەكان رابگرن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان